
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، خاتوو عالیە قوربانی، ژنی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری خەڵکی کامێران کۆچی دوایی کرد.
برایەکی خاتوو عالیە بە ناوی عەلی قوربانی و برازایەکیشی بە ناوی حەیدەر قوربانی لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدان.
خاتوو عالیە لە سەردەمی خەباتی شاخدا هاوکاریی زۆری کادر و پێشمەرگەی کردووە و ماڵیان بەردەوام شوێنی حەوانەوەی تیمەکان بووە و هەمیشە شانازیی بە برا شەهیدەکەیەوە کردووە.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە حیزب و ڕێبازی برا شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.