کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەندکردن و نادیاریی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد

11:45 - 19 خەرمانان 2725

بەپێی هەواڵی چاونیووز، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "قوزلوی هەوشار" لە ناوچەی سەیین قەڵا بە ناوی "عەلی شیری" کوڕی یەحیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییە لە هەڵمەتێکدا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بەبێ فەرمانی دادگایی بەند کراوە و دوای پشکنینی وردی ماڵەکەی گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دوای پێنج ڕۆژ لە بەندکردنی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ عەلی شیری لەبەر دەستدا نییە.