
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٤(١٠ی سپێتامبری ٢٠٢٥ی زائینی)، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز محەممەدنەزیف قادری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات لە شاری هەولێر، بەشداریی پرسەی مامۆستا سەعد خالیدی کرد.
بەڕێز قادری بە نوێنەرایەتیی بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتی و هەروەها ڕێبەرایەتیی حیزب، پرسە و سەرەخۆشیی گەیاندە بەڕێز بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بنەماڵەی مامۆستا سەعد و بەداخبوونی خۆیانی بۆ ئەم کۆچە ناوەختە دەربڕی.
مامۆستا سەعد خالید، جێگری سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و وەزیری پێشووی هەرێم بۆ کاروباری پارلەمانی کوردستان، بەرەبەیانیی ١٠ی سێپتامبری ٢٠٢٥ پاش ٤٦ ساڵ خەبات و تێکۆشان، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری هەولێر ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دۆستێکی نزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.