کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ناوچەی سەردەشت

11:44 - 22 خەرمانان 2725

ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٤، عەبدوڵڵا ئەحمەدزادە ناسراو بە عەوڵای حەمەزێنی خەڵکی گوندی ڕەشەهەرمێ لە ناوچەی هۆملی سەردەشت بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٣٥٨ چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی کردەشان و ئەرکی پێشمەرگایەتیی بە گیان و دڵ بەڕێوە دەبرد.

ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا و بەنەزم و دیسیپلین بوو و ئەرکی پێشمەرگایەتیی لە لکی ٣ی هێزی ١١ی شەهید موعینی لەسەر شان بوو.

کاک عەبدوڵڵا لە زۆربەی شەڕە حەماسییەکانی ناوچەی سەردەشت بەشداریی چالاکانەی هەبوو و هەر ئەرک و پێئەسپێرداوێک کە بۆ دیاری کرابا بە گیان و دڵ بەڕێوەی دەبرد بەڵام دواتر لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە ناوخۆ .

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی لەسەر بیر و باوەڕ و دڵسۆزی بۆ گەل و نیشتمان هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار مایەوە .

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.