
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە و لە بەرەبەری سێهەمین ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینیدا، لە هەوڵێکی ئەمنییەتییەتیدا، ئاوی بەنداوی "چراوەیس"ی سەقزی بەر داوەتەوە.
بە وتەی شایەتحاڵان و بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەم بەردانەوەیە نەک بە ئامانجی بەڕێوەبەریی سەرچاوە ئاوییەکان یان پێویستیی وەرزێڕی، بەڵکوو بە ئاشکرا بۆ سنووردارکردنی ئەو ڕێگایانە ڕووی داوە کە ئەگەری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان تێدا زۆرە.
ڕێژیم لە سێ ساڵی ڕابردوودا و لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ژینا ئەمینیدا بە بەردانەوەی ئاوی بەنداوی چراوەیس هەوڵی بەستنی ئەو ڕێگا لاوکییەکانە دەدات کە دەگەنەوە بە گۆڕستانی ئایچی تاکوو تەنیا یەک ڕێگای چوونەژوورەوە و هاتنەدەروە بۆ گۆڕستانەکە بهێڵێتەوە.
لەبەرگرتنی بەردەوامی ئەم سیاسەتە نیشاندەری ترسی قووڵی ڕێژیمی ئێران لە سەرهەڵدانەوەی بزووتنەوە و هاتنە مەیدانی دووبارەی خەڵكی کوردستانە.