کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە مەهاباد

12:12 - 23 خەرمانان 2725

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، دایە مریەم چووپانی، دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە مریەم بە ناوی حەسەن ڕەحیمیان، لە ڕۆژی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢دا لەگەڵ ٥٨ لاوی دیکەی مەهاباد و بە بێ تاوان لە سێدارە درا.

ڕادەستنەکردنەوەی تەرمی شەهید حەسەن و نادیاربوونی گڵکۆکەی، وای کرد کە دایە مریەم هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی هەر چاوەڕوانی هاتنەوەی کوڕەکەی بمێنێ.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.