کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ژنێکی نیشتمانپەروەر لە پیرانشار

12:16 - 24 خەرمانان 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٤، پوورە فاتم حەوتەوانە ژنە نیشتمانپەروەری خەڵکی پیرانشار، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

پوورە فاتم کچی شەهید حاجی محەممەد حەوتەوانە و خۆشکی شەهید ئەبووبکر حەوتەوانە، کەسێكی نیشتمانپەروەر و گەلدۆست بوو.

ناوبراو ژنێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بوو کە لە هەموو بوارێکەوە خزمەتی پێشمەرگەکانی دەکرد و هەمیشە ئاواتی ئەوە بوو کە سەرکەوتنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ببینێ.

باوک و برای پوورە فاتم شەهیدی حیزبی دێموکراتن و جگە لەوان پێنج کەسی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدان.

پوورە فاتم هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات و شەهیدانی بنەماڵەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.