کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە بۆکان

12:20 - 25 خەرمانان 2725

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دایە مەلەک ئەحمەدی، دایکی شەهیدێکی کوردستان بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە مەلەک بە ناوی قادر قادری لە ڕۆژی ٢٣ی گەلاوێژی ١٣٨٧ی هەتاویدا لە ناوچەی سەردەشت، لە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم، وێڕای فەرماندە هەمزە سارتکەیی و قادر نەزمی شەهید بوو.

شەهید قادر ساڵی ١٣٦٣ لە بۆکان لەدایک بووە و پلەی پێشمەرگایەتیی هەبووە. ناوبراو لە ساڵی ٨٧ لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە شوێنێک بە ناوی گردێنە شەهید بووە.

دایە مەلەک هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕي شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.