کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر لە ئیلام

12:23 - 25 خەرمانان 2725

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٤، کاک عەلی ئەشرەف جانبەخشی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دیاری خەڵکی ئیلام، لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە بواری ئەدەبی و فەرهەنگی چالاک بووە و کەسێکی دڵسۆز و کوردپەروەر و ناسراوی کۆڕ و ئەنجومەنە ئەدەبی و کوردایەتییەکان لە ئیلام بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.