کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لە بۆکان

17:11 - 11 خەرمانان 2725

خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی زمانی کوردی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە شاری بۆکان بۆ کۆمەڵێک کچ و کوڕی فێرخوازی زمانی کوردی چوو.

ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٤ هەتاوی، خولێکی دیکەی تاقیکاریی کۆتایی ڕێنووسی کوردی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە شاری بۆکان بۆ کۆمەڵێک کچ و کوڕی فێرخوازی زمانی کوردی بە وانەبێژیی ناریا زرەنگ و هێمن ئیسماعیل‌پوور بەڕێوە چوو.

ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە بۆکان لەلایەن کۆمەڵێک لاوی نیشتمانپەروەرەوە دامەزراوە و لە ڕاستای پەرەدان بە زمان و فەرهەنگی کوردی، ساڵانە بە بەڕێوەبردنی چەندین خولی فێرکاری، خزمەت بە زمان و شوناسی کورد دەکات ئێستا لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات نوێنەرایەتیی چالاکی هەیە.