
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی کاک مستەفا مەولودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی کاک ئاکۆ عەباس ئاغا لە شاری ڕانیە کرد.
کاک مستەفا مەلوودی بە نوێنەرایەتیی کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی و هاوخەمیی حیزبی دێموکرات و ڕێبەرایەتیی حیزبی لە نیزیکەوە بە بنەماكەی کاک ئاکۆ عەباس ئاغا ڕاگەیاند.
کاک ئاکۆ عەباس ئاغا کەسایەتیی دیار و کۆمەڵایەتیی کوردستانی باشوور و سەرۆکی عەشیرەی ئاکۆیی بوو.
ناوبراو دۆستێکی نزیکی حیزبی دیمۆکرات بوو کە بە هۆی نەخۆشییەوە دوێنی ٢٤ی خەرمانان لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و هەر هەمان ڕۆژ لە گوندی سەرکەپکانی زێدی لەدایکبوونی بە خاک سپێردرا.