
کوڵبەرێکی کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەوڵاوا بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی "کوردستان"، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانان کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد عەبدی" تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی گوندی "دزڵی" سەر بە ناوچەی سەوڵاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بە سەختی بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە کوردە لە کاتی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بۆ سەر کۆمەڵێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری "مڵەوەرد"ی سەوڵاوا تەقەی لێکرا و گولـلەیەک لە قاچی و گولـلەیەکیش لە پشتی دراوە.
جێگەی ئاماژەیە کە محەممەد عەبدی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سنە گوازراوەتەوە و باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.