
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲٦ی خەرمانانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، شەماڵ ڕەحمانپوور ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی وەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
شەماڵ ڕەحمانپوور کوڕی حەیدەر لەدایکبووی ۱۳٦٥ی هەتاوی لە گوندی مێراوی ژاوەرۆی سنە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە. پاش ئەوەی لە دەورانی لاویەتی هەست بە ئازاری نەتەوە و مافخوراویی گەلەکەی دەکات، پەیوەندی بە ڕرزەکانی حیزبی دێموکراتەوە دەگرێ و لە تەشکیڵاتی نهێنیی حیزب لە ناوخۆ ئەرک دەگرێتە ئەستۆ.
پاش ئەوەی کە دەکەوێتە ژێر چاوەدێریی دامودەزگای ئەمنی ڕێژیمەوە، بڕیار دەدات بێتە هەرێمی کوردستان و لە ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ دەبێ و وەک ئەندامی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزب درێژە بە چاڵاکییە حیزبییەکانی دەدات.
بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲٦ی خەرمانانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، بە هۆی وەستانی دڵەوە کۆچی دوایی دەکات و درێژەی خەبات و سەنگەری تێکۆشانی بە هاوڕێیانی دەسپێرێت.
ناوەندی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو و ئازیزانی ناوبراو و خەڵکی گوندی مێراو دەکات.