
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب بە ناوی کاک سیروان وەیسی، کوڕی حاجی سدیق بەهۆی نەخوشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ساڵی ١٣٥٨ هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتەوە و هەتا ساڵی ١٣٦٢ وەک کادری دەرمانی لە ئەرکی پێشمەرگایەتی بەردەوام بووە.
کاک سیروان دواتر لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە نێوخۆی وڵات و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزب مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.