
٥٨ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شارەکانی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و شنۆ بەتایبەت بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن دەزگای بەناو دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی پۆشینی جلوبەرگی خاکی و جامانە، هەریەکەیان سزای ٣ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
لەم دواییانەدا ٥٨ هاووڵاتی لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری پیرانشارەوە پاشان هێنان و بردنێکی زۆر بە ٣ مانگ بەندکران لە بەرامبەر دانی ٢٤ میلیۆن تمەن حوکم دراون.
بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو هاووڵاتییانە بە جلوبەرگی خاکی و جامانەوە لە زەماوەندێکدا وەک بەڵگەیەکە بۆ تۆمەتبارکردنیان بەکار هێنراوە.
سپای پاسداران لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠دا "جامانە"ی وەک هێمای حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ناساند و بەکارهێنانی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا قەدەغە کرد.
هاوکات لەگەڵ ئەم کەسانەی کە مەحکووم کراون ناوی حەسەن فەراسەتی شاد، محەممەد دەرئۆفتادە، حەسەن دەرئۆفتادە، ئەندامانی بنەماڵەی ئەمیر فەراسەتی شاد و کۆمار دەرئۆفتادە، لە شەهیدانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیش لە لیستەکەدا دەبینرێن.