
ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، حاجی ساڵح مورادئازەر کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و ناسراوی ڕاژانی مەرگەوەڕ و باوکی کاک عەبدوالڕەزاق مورادئازەر کادری تێکۆشەری حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
حاجی ساڵح کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو، ماڵەکەی لە ناوچەی مەرگەوەڕ هەموو کات شوێنی حەوانەوە و مانەوەی کادر و پێشمەرگە بوو، چەندین جار بۆ شکاندنی ورەی بەرزی نیشتمانپەروەرانەی لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیم بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کرا.
ناوبراو شانازی بە کوڕەکەی دەکرد کە ڕیزەکانی حیزبی بۆ خەبات و کوردایەتیی هەڵبژاردووە.
کۆچکردوو کەسێکی ڕووخۆش و قسەزان بوو، زۆر خسڵەتی بەرزی دیکە وای لێ کردبوو خەڵکی ناوچە ڕێزی لێ بگرن.
تەرمی حاجی ساڵح بە بەشداریی خەڵکی ناوچەکە لە زێدی خوی لە گوندی ڕاژان بە خاک سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.