کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ لای کۆمەلێک کەسایەتیی سیاسیی کوردستانی باکوور

12:30 - 12 خەرمانان 2725

ڕۆژی سێشەممە، ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی کاک کەماڵ کەریمی، جێگری بەرپرسی ناوەندی پێوەندییە ئێرانی و کوردستانیغەکان سەردانی کاک "نیزامەدین تاش" کەسایەتی و سیاسەتڤانی ناسراوی کوردستانی باکوور و چەند هاوڕێی لە شاری هەولێر کرد.

لەو دیدارەدا تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دوایین پەرەسەندنەکانی لەو بوارەدا کرا و لەژێر تیشکی ئەو گۆڕانکارییانەدا ئاوڕ لە پرسی کورد لە هەر یەک لە پارچەکانی کوردستان بەتایبەتی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات درایەوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.

هەروەها لە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەدا بە وردی باس لە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیە، بەرەوپێشچوونەکان و ئاستەنگەکانی بەردەمی کرا و هیوایان خواست کە بە هەوڵ و جیددیەت و هاوکاریی هەموو لایەک، بە تایبەتی دەوڵەتی تورکیە، هەنگاوەکان بۆ چارەسەری ئەو پرۆسەیە بە تێپەڕین لە گۆڕەپان و ڕێڕەوی یاساییدا خێراتر بکرێن تاکوو بە ئاکامی دڵخوازی هەموو لایەک بگات.

لەو دیدارەدا وێڕای جەخت و پێداگری لەسەر بەردەوامیی دیالۆگ، دۆستایەتی، هاوکاری و هاواهەنگیی نێوان لایەنەکان، ئامادەیی هەر چەشنە هاوکاری و هاواهەنگییەک لەو پێوەندییەدا نیشان درا.