کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە بەزەڕەیان

18:06 - 2 رەزبەر 2725

ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤، خاتوو یاسەمەن عەبدوڵڵاهی کچی سەید مەحموود تاوەگۆزی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ژنێکی شۆڕشگێڕ بوو کە لە ساڵی ١٣١٥ لە گوندی بانیناری ناوچەی سەلاس لە کرماشان لە دایک بووە.

خاتوو یاسەمەن لە تەمەنی ١٨ ساڵی ژیانی هاوسەری لەگەڵ سەید حەمەخان میرزایی پێک هێناوە و لە ساڵی ١٣٥٩ بەهۆی ئەوەی کە هاوسەرەکەی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەکە و لە فەرماندەکانی حیزبی دێموکرات بووە، شانبەشانی هاوسەرەکەی وەک ئەندامێکی حیزب خەباتی کردووە.

کوڕێکی خاتوو یاسەمەن بە ناوی فازڵ میرزایی بەرپرسی کۆمیتەی زەڕەیان سەر بە تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

ناوەندی تەشکیلاتی ئاشکرای ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.