کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە سەقز

12:34 - 3 رەزبەر 2725

ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، دایە فاتمە محەممەدپوور، دایکی شەهیدێکی کوردستان لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە فاتمە بە ناوی مەحموود محەممەدپوور لە ساڵی ٦١ی هەتاوی لە تەمەنی لاویدا و لە بەرەنگارییەکی قارەمانانە لە چەمی زامناوە لە نزیک گوندی تەمەربەو لە ناوچەی تیلەکۆ بە دەستی هێزەکانی ڕێژیم شەهید بوو و دوایی تەرمەکەی لە گوندی باشماخ لە گڵکۆی شەهیدان بەخاک سپێردرا.

دایە فاتمە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.