
ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاک عەزیز سەعادەتخا، ئەندامی چالاک و دڵسۆزی حیزب لە پیرانشار، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە و لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.
کاک عەزیز یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی حیزب بوو کە لە ماوەی ئەندامەتیی خۆیدا لەم حیزبە هەر ئەرکێکی پێئەسپێردراوی بەوپەڕی ڕاستگۆیی و سەداقەتەوە بەڕێوە دەبرد.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.