کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری جێگری سکرتێری حیزبی دێموکرات لەگەڵ بەڕێوەبەریی نوێی یەکیەتیی لاوان

00:18 - 5 رەزبەر 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە مەبەستی پیرۆزبایی، دیدارێکی لەگەڵ بەڕێوەبەریی نوێی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێک هێنا.

بەڕێز مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی ناوەندیی ئیداریی حیزب، وێڕای ماندوونەبوونی بە بەڕێوەبەرانی پێشووی یەکیەتیی لاوان، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەریی نوێی ئەم ڕێکخراوەیە کرد و جەختی لەسەر پشتیوانیی هەمەلایەنەی حیزبی دێموکرات لە یەکیەتیی لاوان کردەوە.

بەڕێز مستەفا مەولوودی لەم دیدارەدا هیوای خواست کە یەکیەتیی لاوان زیاتر لە پێش تێبکۆشێت و ئەرکە مێژووییەکانی خۆی بۆ خزمەتی لاوان و کوردستان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکات.

هەر لەم دیدارەدا بەڕێز سمایل شەرەفی بەرپرسی ناوەندی ڕێکخراوە مەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،  چەند وتەیەکی سەبارەت بە ڕەوتی بەڕێوەچوونی کۆنگرە و تێکۆشانی یەکیەتیی لاوان دوای کۆنگرە پێشکەش کرد.

پاشان پێشەوا عەلیپوور سکرتێری پێشووی یەکیەتیی لاوان  و ئەندامی ڕێبەریی حیزب، چەند وتەیەکی سەبارەت بە گواستنەوەی ئەزموونەکان و پشتیوانیی خۆی بۆ بەڕێوەبەریی نوێ پێشکەش کرد.

لە کۆتایی ئەم دانیشتنەدا هاوڕێ بێهزاد قادری سکرتێری نوێی ڕێکخراو، سەبارەت بە کار و تێکۆشانی داهاتوو و پڕۆژەکانی تیمی نوێی بەڕێوەبەری، چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.