
بە بۆنەی جێژنی مەولوود، ڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەد(د.خ) پێغەمبەری موسوڵمانان، پیرۆزبایی لە هەموو پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام، بە تایبەت هاونیشتمانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم.
ئەم بۆنە پیرۆزەی موسوڵمانان، لەکاتێکدا لە ئێران و کوردستان بەڕێوە دەچێ، بەردەوام و ڕۆژانە ڕێژیمی سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی، لەژێر ناوی بەهاکانی ئەم ئایینە و بە ئیدئۆلۆژیی چەقبەستوو و دژەمرۆییی ویلایەتی فەقێ، دەستی لە هیچ جۆرە تاوان و کردوەیەکی دژەمرۆیی نەپاراستووە.
هیوادارم یادکردنەوەی ئەم جێژنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی پێکەوەبوون و هاوخەباتیی نەتەوەکانی ئێران و سەرجەم چین و توێژەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە ستەم و بێدادیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.
هەموو ڕۆژێکتان جێژن و ژیانتان پڕ بێت لە خۆشی و تەبایی و یەکڕیزی.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
١٣ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی