
لەکاتێکدا کە هەژاری و گرانی و هەڵاوسانی هەوسارپچڕاو ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی تووشی کێشە کردووە، هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم باسیان لە بڕینی یارانەی نزیکەی شەش میلیۆن کەس لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم، لە مانگی خەرماناندا و لە قۆناغی ١٧٥ی پێدانی یارانەکاندا، هەر تاکی بنەماڵەیەک لە دەهەکەکانی یەکەم هەتا سێهەم ٤٠٠ هەزار تمەن و لە دەهەکەکانی چوارەم تا نۆیەم ٣٠٠ هەزار تمەنیان وەرگرتووە.
بەم حاڵەوە، ئامارەکان نیشانی دەدەن کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی مانگی جۆزەردان، ٥ میلیۆن و ٩٠٢ هەزار و ٢٥١ کەس یاراەیان لێ بڕاوە، واتە لە وەرزێکی ساڵدا، نزیکەی شەش میلیۆن کەس لە یارانە بێبەری کراون.
ڕێکخراوی ئامانجدارکردنی یارانەکانی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە پێنوێنی سەرەکیی ئەم سڕینەوەیە، "داهاتی مانگانەی زیاتر لە ١٠ میلیۆن تمەن"ـە.
زۆربەی ئەو بنەماڵانەی کە یارانەکەیان بڕدراوە، تەنانەت ئاگادار نەبوون و هیچ مێکانیزمێکی ڕوون یا بەڵگەیەکیان بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین لەبەر دەستدا نییە.
مەیدەری،، وەزیری خۆشبژێویی ڕێژیم بەڵێنی دابوو کە پێش لە بڕینی یارانەکان، بنەماڵەکاان ئاگادار دەکەنەوە، بەڵام لە هەوڵێکی پێکناکۆکدا، بڕینی یارانەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکان ڕووی داوە.
لەلایەکی دیکەوە، ١٠ میلیۆن تمەن لە مانگێکدا، بەرانبەرە لەگەڵ ٣٣٣ هەزار تمەن لە ڕۆژێکدا، بڕە پارەیەک کە تەنانەت ژەمێک خواردنی پێ دابین ناکرێت.
هەروەها ئەو داتایانەی کە لەلایەن وەزارەتی خۆشبژێویی ڕێژیمەوە پشتیان پێ بەستراوە تایبەت بە ڕەشەمەی ١٤٠٣ن. زانیاریگەلێکی کۆن کە لە دۆخی هەڵاوسانی ئەمڕۆدا، ناداداپەروەرانەیە و جێی بڕوا نییە.
لەکاتێکدا کە سفرەی خەڵک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بچووکتر دەبێتەوە، ڕێژیم لە جیاتی کۆنتڕۆڵی هەڵاوسان و گرانیی هەوسارپچراو، یارانەکەیان دەبڕێ کە ئاکامەکەی گوشاری چەند قات بۆ سەر چینە کەمداهات و لاوازەکانی کۆمەڵگە دەبێت.