کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە سەردەشت

12:11 - 6 رەزبەر 2725

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاک حەمەدەمین عومەری ناسراو بە حەمەدەمینی وەستا ئەحمەدی خەڵکی گوندی بێتووش ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو کە بەردەوام هەوڵی یەکڕیزی و تەبایی دەدا و کێشە و گرفتەکانی خەڵکی چارەسەر دەکرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٥٨ وێڕای دوو برای دیکەی چەکی پێشمەرگایەتیی کردە شان و وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و فیداکار ئەرکە حیزبییەکانی ڕادەپەڕاند و لە زۆربەی شەڕەکانی بەرگری لە ناوچەی سەردەشت بە دژی داگیرکەران بەشداریی کردووە.

کاک حەمەدەمین لە ساڵی ١٣٦٢دا بە هۆی گرفتی بنەماڵەی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێوخۆ و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.