
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢٥)، ٧ حیزبی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێهەمین ساڵیادی بزووتنەوەی ژینادا، کۆنفرانسێکی هاوبەشیان لە کۆڵنی ئاڵمان دەست پێ کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) و کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پێکهێنەری ئەم کۆنفرانسەن.
لە پانێلی یەکەمی ئەم کۆنفرانسەدا دوکتور کۆیستان گادانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسەکەی خۆی پێشکەشی ئامدەبووانی کۆنفرانسەکە کرد.
باسەکەی دوکتور کوێستان ئەم مژارانەی لەخۆ گرتبوو:
ـ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای کوردستان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوین
ـ گرینگی کاری هاوبەشی دەستپێکی دیالۆگی نیشتمانی
ـ کاریگەریی شۆڕشی ژینا لەسەر ئۆپۆزسیونی کوردستانی و ئێرانی
ـ نەورۆزی ئەمساڵ وەک هێمای گرێدانی خەباتی شاخ و شار
ـ کاریگەریی خەباتی چەن ساڵەی ئەحزابی کوردستانی لە شۆڕشی ژینا و خەباتی مەدەنیی کوردستان
ـ گرینگیی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی و کاریگەرییەکانی لەسەر شەقام بە ئەزموونی ناوەندی هاوکاری
ـ گرینگیی ئامادەیی پیشاندان و وڵامدانەوەی ئەحزابی کوردستان بە نەوەی نوێ بە دانانی ستراتێژییەکی نەتەوەیی و نیشتمانی
ـ گرینگیی وتاری شوناسخوازانەی کوردستانی بۆ دەستەبەر کردنی مافی نەتەوەیی.
لەم کۆنفرانسەدا جیا لە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان، چەندین کەسایەتیی سەربەخۆش بەشدارن و وتاری خۆیان پێشکەش دەکەن.