
ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤، دایە سۆغرا زەندکەریمی، دایکی شەهیدێکی کوردستان، بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ۹۱ ساڵیدا و پاش ١٠ ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە کۆچی دوایی کرد.
دایە سۆغرا دایکی شەهیدی سەرکردە سەید مەنسوور ناسرییە.
شەهید سەید مەنسوور ناسری لە ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی لە حوسێناوا لە دایک بووە و ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکرات بووە کە ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی ١٣٧٦ لە دەروازەی کۆیە و لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا شەهید بوو و تەرمەکەی لە گۆڕستانی شەهیدانی دێموکرات لە کۆیە بەخاک سپێردرا.
تەرمی دایە سۆغرا لە گۆڕستانی حوسێناوا و بە بەشداریی خەڵکی ئەو ناوچەیە بەخاک سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.