کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە مەهاباد

13:14 - 13 خەرمانان 2725

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، دایە مریەم کەریمی دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا و بە هۆی بەساڵاچوویەوە لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

کوڕیکی دایە مریەم بە ناوی کاوەیس ئاقایی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتە و بەرگری لە نیشتمانەکەی دەکات.

دایە مریەم کەریمی لە تەمەنی گەنجیدا لەگەڵ کاک ئەحمەد ئاقایی ژیانی هاوبەش پێک دێنێ و بەرهەمی ئەو ژیانە ۹ منداڵن.

کاک ئەحمەدی ئاقایی هەر لە پێش شۆڕشی گەلانی ئێران لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد کەوت و لە دوای شۆڕشی گەڵانی ئێران و وەک ئەندامی نهێنیی حیزبی دێموکرات چالاکیی دەکرد و ساڵی ۱۳۶۰ تا ۱۳۶۵ هەتاوی لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر دەکرێت و پێنج مانگ دوای ئازادبوونی بە هۆی ئەشکەنجەی بێبەزەییانە و برینەکانی بەندیخانەی کۆچی دوایی کرد.

لەو کاتەوە ئەرکی ئەو بنەماڵەیە دەکەوێتە سەر شانی دایە مریەم و منداڵەکانی بە ئاوەزێکی نیشتماندۆستی پەروەردە دەکات و خۆی وەکوو دایکی هەموو شۆڕشگێڕانی کوردستان پێناسە دەکات.

دوو برای دایە مریەم لە ڕیزی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستاندان.

ڕەزا کەریمی کادری تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە کە ساڵی ۱۳٦۰ لەگەڵ ٥٨ لاوی دیکەی مەهاباد لە ورمێ لە سێدارە درا و فایەق کەریمی ساڵی ۱۳۶۲ لە تەمەنی ۱۶ ساڵیدا وێڕای ۳۶ لاوی قوتابیی مەهاباد لە شاری تەورێز بە هۆی کوردبوونەوە لە سێدارە درا.

تەرمی دایە مریەم لەناو ئاپۆڕای خەڵکدا و بە بەشداری بەرچاوی خەڵک لە مەهاباد بە خاکی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.