
ئاڵمان، فەرانسە، بریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختییان خستە سەر چالاککردنی مێکانیزمی ماشە و بە هۆی پێشێلکردنی بەردەوامی بەڵێنە ناوەکییەکان ڕەخنەیان لە ڕێژیمی ئێران گرتووە.
ئەم سێ وڵاتە بە ڕاشکاوی باس لە ڕێژیمی تاران دەکەن کە بە بەرەوامی بەڵێنەکانی پێشێل کردووە و ئەوەش بووەتە هۆی گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی بڕیارنامەی شۆرای ئەمنییەت.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی دەبێ بەپەلە دەست لەو هەوڵانەی کە ئاڵۆزی دەخولقێنن هەڵ بگرێت و پێبەندی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بێت.
هەروەها لە بەیاننامەی ترۆئیکای ئورووپاییدا جەختیان لەسەر ئەرکداربوونی دەوڵەتەکان بە جێبەجێکردنی بریارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووەتەوە و ئەم بریارە کۆماری ئیسلامیش لەخۆ دەگرێت.
ئەم سێ وڵاتە وتوویانە کە کۆماری ئیسلامی بە کردەوەش هیچ ئیرادەیەکی بۆ ڕوونکردنەوە و پێبەندبوونی بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان نییە و ڕایانگەیاندووە کە هەوڵە دیپلۆماتیک و دیالۆگە سیاسییەکانیان بەردەوام دەبێت.