
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستی بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتوون، ڕێژیم لە شارەکانی پارێزگای ورمێ، بۆ قەرەبووکردنەوەی کێشە داراییەکانی خۆی، وەک هەمیشە دەستی لە گیرفانی خەڵک خستووە.
ڕێژیم ئەمجارە دەستی خستووەتە گیرفانی وەرزێڕەکان و خەڵکی زەحمەتکێش و خەریکی تاڵانی گیرفانی وەرزێڕان بە ناوی بیمەیە، بەو شێوەیە کە هەرکەس لە وەرزی دروێنەی هاوینی ئەمساڵ گەنمی ڕادەستی سیلۆکان کردبێ، بەبڕی هەر تۆنێک گەنم یەک میلیۆن تمەن پارەی لێ وەرگیراوە.
بۆ نموونە کەسێک کە ١٠٠ تۆن گەنمی ڕەوانەی سیلۆکانی ڕێژیم کردبێ، ڕێژیم بە پاساوی بیمە بڕی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لێ وەرگرتووەتەوە کە وەرزێڕەکان ئەو کارەی ڕێژیم بە ڕاوڕووتێکی ئاشکرا لەلایەن ڕێژیمەوە دەزانن.
لە ساڵانی ڕابردوودا شتێکی لەو شێوەیە نەکراوە و ئەگەر وەرزێڕێک تووشی وشکەساڵی یان زەرەر و زیانیش بووبێتەوە لەلایەن ڕێژیمەوە قەرەبوو نەکراوەتەوە و بە بیانووی جۆراوجۆر و بە شێوەی زۆرەملێ پارەی لێ وەرگیراوە.