کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕاهێنەرێکی کورد

16:42 - 16 خەرمانان 2725

ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤، چیا ڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە و قارەمانی وەرزشی تێکەڵاوی (MMA) پاش کۆتاییهاتنی ڕاهێنانی ڕۆژانە و چوونەدەرەوە لە باشگا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییە لیباس شەخسییەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە سنەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکرانی چیا ڕەزایی ناڕوونە. هەروەها سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و لە مافی پێوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

چیا ڕەزایی پێشتری لە ساڵی ١٤٠١دا و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە سنە دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەیەک لە ژووری تاکەکەسیی گرتنگە ئەمنییەتییەکاندا ڕاگیرا.

ناوبراو پێشینەی دەسبەسەرکران و بەندکران پێش بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیشی هەیە.

چیا ڕەزایی خەڵکی گوندی "باوەرێز" و دانیشتووی سنەیە. ناوبراو قارەمانی ئاسیایی وەرزشی (MMA) و ڕاهێنەری باشگایەک بە ناوی "گلادیاتۆر" لە سنە و باشگای "باوەرێز" لە گوندی "باوەرێز"ـە.