
ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، کاک ڕەحیم ڕەشیدی، ئەندامی حیزبی دێموکرات، کۆچی دوایی کرد.
کاک ڕەحیم ڕەشیدی کوڕی محەممەد و خەڵكی شاری شنۆ، ئەندامی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدست داوە.
کاک ڕەحیم ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب بوو کە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.