
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر بە ناوی عەلی ئوستادئیبراهیمی کوڕی هونەرمەندی ناسراو قالەشین ئوستادئیبراهیمی، کۆچی دوایی کرد.
دوو برای کاک عەلی بە ناوەکانی مامۆستا عوسمان ئوستادئیبراهیمی و کەماڵ ئوستادئیبراهیمی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن.
کاک عەلی لە ڕێبازی پیرۆزی بنەماڵەی پێشمەرگەپەروەر و شەهیدپەروەریدا خەباتکار و خاوەن هەڵویستی نەتەوەیی بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی برا شەهیدەکانی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.