
ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، کاک حوسێن مەحمەڵی پێشمەرگەی پێشوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەندکراوی سیاسیی پێشوو کۆچی دوایی کرد.
کاک حوسێن کەسێکی نیشتمانپەروەر، دڵسۆزی حیزب و گەلەکەی و هەروەها کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای باوەڕی خەڵک بوو.
کاک حوسێن بۆ ماوەی ۱٨ ساڵ لە سیاچاڵەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا زیندانی بووە.
ناوبراو ماوەی ٨ ساڵ لە زیندانی تاران و ۱۰ ساڵ لە زیندانی مەهاباد بووە.
کاک حوسێن هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.