
پاشەکەوتی ئاوی بەنداوەکانی ورمێ لە کۆتایی ساڵی ١٤٠٣-١٤٠٤ بە ڕێژەی ٣٩ لەسەد کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٤٦٢.٢ ملیۆن میتری سێجا.
بەپێی ئاماری شیرکەتی ئاوی ناوچەیی ئەو پارێزگایە، بەنداوەکان تەنیا ٢٤ لەسەد پڕن، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو ٣٩ لەسەد بوو. هەروەها قەبارەی ئاوی چوونە ناو بەنداوەکان بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لەسەدا ٦٧ کەمی کردووە.
شارەزایانی ئاو و ژینگە پێیان وایە ئەم دۆخە دەرئەنجامی سیاسەتی ناکارامە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانە؛ سیاسەتەکان ساڵانێکە لەسەر بنەمای زێدەڕۆیی لە دروستکردنی بەنداو، دابەشکردنی ناهاوسەنگیی سەرچاوەکان و پشتگوێخستنی شێوازەکانی بەکاربردن لە کەرتی کشتوکاڵدا دامەزراوە.
ئەوان پێیان وایە درێژەی ئەم ڕەوتە نەک هەر قەیرانی گۆلی ورمێی گەورەتر کردووە، بەڵکوو ئەمنییەتی ئاوی ئەو پارێزگایەشی خستووەتە مەترسییەوە.
لەکاتێکدا بەرپرسان وادە دەدەن و جەخت دەکەنەوە کە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە پێشترێتییەکانی کارە، بەڵام دەستکاریکردنی زۆرەملێی بەکارهێنانی کشتوکاڵ و پیشەسازی نیشانی دەدات کە بەڕێوەبردنی ئاوی وڵات کاردانەوەیی و کاتییە نەک بەرنامەیەکی ئاراستەکراو و بەردەوام.