کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

10:19 - 17 رەزبەر 2725

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە ئاوایی عیساکەندی ناوچەی مەحاڵی سەر بە شاری مەهاباد، دایە زوبێدە ڕەسووڵی هاوژینی شەهید عەبدوڵڵا ڕەسووڵی ناسراو بە عەبدوڵڵای کاکە، لە ئاوایی عیساکەند کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی لەسەر ڕێگا و ڕێبازی هاوسەرە شەهیدەکەی مایەوە و  خزمەتی بە دۆزی ڕەوایی نەتەوە و حیزبەکەی کرد.

دایە زوبێدە لە دوای شەهیدبوونی شەهید عەبدوڵڵا هەتا ماوەیەکی زۆریش هەر وەکوو ئەندامی حیزب، خزمەتی بە نیشتمانەکەی کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.