
"سەرکۆ ئازادیخواز"، وەرزشوانی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی ویرجینیای ئەمریکا لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی پاورلیفتینگدا میداڵی زێڕی بەدەست هێنا.
ناوبراو هەر لەم کێبڕکێیەدا، پشتوێنی زێڕی ئەم خولە لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی بەدەست هێنا و ناوی خۆی لە پێڕستی قارەمانە نێونەتەوەییەکانی ئەم وەرزشەدا تۆمار کرد.
سەرکۆ پێشتریش پلەی قارەمانیی پاورلیفتینگ لە ویرجینیا و سەتاسەری ئەمریکای بەدەست هێنابوو.
سەرکۆ ئازادیخواز، لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەی خەڵکی کرماشانە کە بە هۆی گوشارەکان لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە ناچار بە بەجێهێشتنی زێدی خۆیان بوون و ئێستا لە ویرجینیای ئەمریکا نیشتەجێن.