کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی ڕاپەڕینی ژینا "Jina Uprising"، بەمزوانە لە ئورووپا بڵاو دەکرێتەوە

12:35 - 19 رەزبەر 2725

کتێبی "Jina Uprising" کتێبێکی وێنە-بەڵگەیی ڕاپەڕینی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە دژی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران؛ ڕاپەڕینێک کە بە ناوی ڕەمزی ژینا جیهانی بوو. ئەم بەرهەمە گۆشەیەک لە تاوانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە دژی نەتەوەی کورد لە هەشت بەش و بە شێوەی وێنە-بەڵگەیی وێنا دەکات.

دوو بەشی یەکەمی ئەم کتێبە بە شەش زمانی ئینگلیزی، کوردیی، فارسی، ئاڵمانی، فەرەنسی و ئیتالییە و لە بەشەکانی دیکە لە تەنیشت هەر وێنەیەکدا کورتە زانیارییەک بە زمانی ئینگلیزی سەبارەت بە ئازار، خەبات و خۆڕاگریی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نووسراوە.

کتێبی "Jina Uprising" دەرئەنجامی هاوکاریی چەند ڕێکخراوێکی کوردی و کۆمەڵێک توێژەرە، هەوڵێک بۆ تۆمارکردنی خەباتی نەتەوەیەک کە تەنانەت لەنێو ئاگر و گولـلەشدا دەستبەرداری مافە نەتەوەییەکان و دادپەروەری نەبوون.