کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ساڵی ڕابردوودا ٣ هەزار منداڵ بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە

18:06 - 19 رەزبەر 2725

بەپێی ئاماری ساڵانەی گیانلەدەستداوانی ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران لە ساڵی ١٤٠٣دا، ٢٠ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە کە زیاتر لە ٣ هەزار کەسیان لەو ڕێژەیە منداڵ بوون.

بەپێی ئەو ئامارە، گیانلەدەستدانی ئەو ڕێژە زۆرەی منداڵان داهاتووی حەشیمەتی ئێران دەخاتە مەترسییەوە.

نەبوونی کوالێتیی ڕێگاوبان و شاخاویبوونی ڕێگاکانی گواستنەوەی کوردستان و نزمیی کوالێتیی ماشینەکان هۆکاری سەرەکیی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ لەم پارێزگایانەیە کە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ساڵانەی هەزاران کەس.

شایانی باسە ئامارەکانی ناوەندی ئاماریی ڕێژیم هیچکات ڕاستەقینە نییە و ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی بڵاو ناکەنەوە و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ئەو ئامارانە زۆر زیاتر لەو ڕێژەیە کە ناوەندی ئاماری ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە.

گیانلەدەستدانی ٣ هەزار منداڵ لە ساڵێکدا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لەکاتێکدایە کە ڕێبەری  ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین ساڵە سیاسەتی جەوانی حەشیمەتی لە ئێراندا پەرە پێ داوە و خەڵکی هان دەدات کە هەوڵەکانیان بۆ منداڵبوون زیاتر بکەن.