کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی لەمێژینەی حیزب لە شاروێران

11:42 - 20 رەزبەر 2725

ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاک محەممەد سلێمانی ناسراو بە محەممەد دەوڵەت خەڵکی ئاوایی خوڕخوڕەی شاروێران، بە هۆی پیری و بەساڵاچوویەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو دەورانی ڕێژیمی پەهلەوی ئەندامی حیزب بووە و لەگەڵ مەلا محەممەد خزری و شەهید حاجی مەلا برایم ڕۆستەمی کاری کردووە و دوایی لە کۆمیتەی شاروێران لەگەڵ ڕێکخراوی شاروێران کاری کردووە.

کاک محەممەد لە بنەماڵەیەکی حیزب خۆشەویست بووە و بۆ خۆی کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای باوەڕی خەڵک بووە و وەک ئەندامێکی تێکۆشەری حیزب هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی خزمەتی بە حیزب و گەل کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.