کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ

11:51 - 20 رەزبەر 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک ئاوات ئەحمەدی کوڕی جەعفەر، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لەدایکبووی ساڵی ٧٢ی هەتاوی لە شاری شنۆ بووە.

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و بەسەختی بریندار بووە. دوای سی ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەربەرەکانێ لەگەڵ مەرگ بەداخەوە ڕۆژی ١٧ی ڕەزبەر گیانی لەدەست دا.

کاک ئاوات لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوییەوە بەفەرمی بووەتە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کەسێکی خۆشناو و جێگای متمانەی هاوڕێیانی بووە.

تەرمی کاک ئاوات لە ئاوایی ئیسلاملووان و لەنێو ئاپۆڕای خەڵكدا بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.