
کتێبی "٨ میلیارد و ١٥٦ میلیۆن نیگا بۆ ئاشتی جیهانی'' لە نووسینی حەسەن ئازادە، لەلایەن وەشانخانەی ٤٩ کتێب لە وڵاتی سوید چاپ و بڵاو کرایەوە.
حەسەن ئازادە، نووسەری کتێبی ''هەشت میلیارد و ١٥٦ ملیۆن نیگا بۆ ئاشتی جیهانی'' لەمبارەوە بەبەشی هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی ڕاگەیاندووە: ئەم بەرهەمەم بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی کولتوری ئاشتی و پێکەوەژیان و مێهرەبانی لەنێوان هەموو گەلانی جیهانەوە نووسیوە.''
ناوبراو دەڵێت: ''کتێبێک کە لە زمانی کوڕە دوازدە ساڵانەکەمەوە گێڕاومەتەوە، منداڵێک کە لە شێوەی نامە بۆ سەرکردەکانی پێنج وشکارۆی جیهان، داوای کۆتاییهێنان بە شەڕەکان و پاراستنی مافی ژنان و منداڵان و پاراستنی زەوی و ژینگە دەکات.''
هەروەها لە بەشێکی کتێبەکەدا باس لە ئازارەکانی کۆڵبەرەکان و منداڵەکانیان کراوە؛ کەسانێک کە لە بێدەنگی و سەرمادا شەرەف لەسەر شان هەڵدەگرن و واز لە هیوا ناهێنن.
هەروەها حەسەن ئازادە کتێبێکی دیکەی بەناوی ''لە پیرانشارەوە بۆ زوریخ'' چاپ کردووە کە بڕیارە بە ٢٠ زمان وەرگێڕدرێتەوە.
حەسەن ئازادە، خەڵکی پیرانشار و تەمەن ٤٩ ساڵ و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە وڵاتی سویس دەژیت..
ناوبراو تا ئێستادا چوارکتێبی تری بە ناوەکانی'' گیـا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە، شاری خەونەکان، پەنابەری ژووری K- 104 و همچون درنای سفید'' نووسیوە و چاپی کردوون.