
برایم چووکەڵی
باڵ لە باڵی یەک بدەن ئەی پۆلە کۆتری نیشتمان!
زۆر دەمێکە چاو لە ساماڵین و تینووی ھەڵفڕین
نه‌ته‌وه‌ی كورد بارته‌قای باڵای مێژوو له هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی خۆیدا، ماندوویی‌نه‌ناسانه درێژه‌ی به‌تێكۆشان داوه و سەرەڕای زه‌بروزه‌نگ و ئێعدام و ڕه‌شه‌كوژی و سه‌ركوت و خه‌فه‌قاندا، ملی بۆ داگیركه‌ران و چه‌وسێنه‌ران ڕانه‌كێشاوه و به چۆكدا نه‌هاتوه. ڕۆڵه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه لێ‌بڕاوانه و به ئیمانێكی پۆڵایینه‌وه درێژه‌یان به خه‌بات داوه و له پێشكه‌شكردنی گیانی پاكیان لەپێناو ویست و داخوازه نه‌ته‌وه‌ییەکانیان درێخی‌یان نەکردوە.
حه‌سه‌ن مه‌قسوودیان ناسراو به کاکی حه‌سه‌ن ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی کوردەواری لە ئاوایی "قۆچی‌باشی" سەر بە شارستانی سەرپێلی‌زهاو چاوی بە دنیای ڕوون کردەوە وه‌ك هه‌موو منداڵانی لادێیی له ڕه‌نج و كوێره‌وه‌ریدا گه‌وره بوو. له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه كرا و تا پۆلی سێهەمی ناوندی خوێندی.
حەسەن لە تەمەنی ١٨ساڵی بەڕێی سەربازیی زۆرەملێ کرا. شەهید کاکی حەسەن لە سەربازی ڕوتبەی دەرەجەداریی لە واحیدی تۆپخانە و تانک وەرگرت. پاش شۆڕش و لە گەرمەی شەڕی ئێران و عێراقدا لە ئەرتەش هاتە دەر و وازی لە ئەرتەش هێنا و بڕیاری دا خزمەت بە رێژیمێک نەکا کە حاشا لە نەتەوەکەی بکا و ئاگر و ئاسنی بەسەردا ببارێنێ. پاشان کە شەڕی ئیران و عێراق بەردەوام بوو، زۆربەی خەڵکی یارسان کەوتنە بەر هێرش و هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەویش لەگەڵ بنەماڵەکەی پەڕێوەی کوردستانی عێراق بوون.
ژیانی سه‌خت و تاقه‌تپڕووكێن هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌ی له وجوودی کاکی حەسەن دا خوڵقاند و دواتر ئه‌و هه‌سته بوو به بیروباوه‌ڕی سیاسی. ئه‌و بۆ گۆڕینی ئه‌م وه‌زعه دژواره‌ی كه به‌سه‌ر ژیانی خۆی و گه‌له‌كه‌یدا هاتبوو، ڕێگای خه‌باتی له ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستاندا گرته به‌ر و لە ساڵی ١٣٦٢ کە بریاری دامەزرانی کۆمیتە و هێزی داڵاهۆ درا، ئەویش لە یەکەم کەسەکان بوو بەرگی پێشمه‌رگەی پۆشی و چه‌كی دیفاع له ماف و ئازادییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی له شان كرد. ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌ی ئازا و به‌ئیمان و خو‌و ڕه‌وشت به‌رز بوو و زۆر زوو توانی له‌نێو هاوڕێیانی پێشمه‌رگه‌یدا جێگای خۆی بكاته‌وه و ڕێز و خۆشه‌ویستی ئه‌وان بۆ لای خۆی ڕابكێشێ.
شەهید حەسەن مەقسوودی پاش ماوەیەک کاری پێشمەرگایەتی بەهۆی ئاگاهیی سیاسی وەک کادری لک لە هێزی دالاهۆ دیاری کرا. ئەو بەردەوام بۆ پێگەیاندنی هاوسەنگەرانی بۆ ساتێک نەدەوەستا و بەردەوام کلاس و کۆبوونەوەی سیاسیی بۆ دەگرتن. کەسایەتییه‌ک بوو تا بڵێی دڵگیر، دڵسۆز، چالاک و جێگای بڕوا بوو. له شه‌ڕه‌كاندا هه‌میشه ڕۆڵی ئازایانه‌ی ده‌گێڕا. جارێک لە شەڕدا بریندار بوو و برینەکەی زۆر قورس بوو، بەڵام ئازاتر لە پێشوو هاتەوە مەیدانی خەبات دژی داگیرکەرانی کوردستان.
پاش ماوەیەکی لە کۆنفرانسی کۆمیتەی شارستانی داڵاهۆ وەک ئەندامی کۆمیتە شارستان هەڵبژێردرا. ئه‌و هه‌وڵی ده‌دا شتی نوێ فێر بێ و له مه‌یدانی كرده‌وه‌دا كه‌ڵكی لـێ وه‌ربگرێ و بیكاته توێشووی ڕێگه‌ی خه‌بات. کاکی حەسەن به كرده‌وه نیشانی دا ئیمانی به حه‌قانییه‌تی خه‌باته‌كه‌ی هه‌یه، هه‌ربۆیه دڵسۆزانه و هه‌ڵسووڕاوانه بۆ ناساندنی سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ی بۆ زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان تێ‌ده‌كۆشا و له‌م ڕێبازه‌دا له هیچ هه‌وڵێك درێخیی نه‌ده‌كرد و بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌تكێشان‌و ناساندنی نێوه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی ده‌دا. كاری سیاسی و نیزامیی تێكه‌ڵاو كردبوو و له‌هه‌ر شوێنێك به پێویستی زانیبا ده‌ستی به ته‌بلیغاتی حیزبی و ڕوونكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌كرد. کاکی حەسەن كوڕێكی له‌به‌ردڵان و به‌نه‌زم و له‌سه‌رخۆ و به بیروباوه‌ڕ و هه‌ڵسوور بوو. بۆ هه‌موو مه‌ئموورییه‌تێك سه‌ر له‌پێناو بوو.
حەسەن بە هۆی لێهاتوویی و کارامەیی زۆر بەرپرسایەتیی پێ سپێردرا. ئەندامەتیی کۆمیتە شارستان، بەرپرسی ناوچە، بەرپرسی ماڵی، کادری کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی و بەرپرسی کۆمیتە شارستانی داڵاهۆ و زۆر بەرپرسایەتیی دیکە. کاکی حەسەنی هه‌ڵكه‌وتوو و لێهاتوو، له‌م به‌رپرسایه‌تیانه ڕووسوور هاته ده‌ر و زۆر ئازایانه ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه ده‌برد. به توانایی له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی نیشتمانپه‌روه‌رانه و شۆڕشگێڕانه‌ی حیزبی دێموكرات، لێزانی، دڵسۆزی، هه‌وڵ و تێكۆشانی بێ‌وچان ئه‌ویان كردبووه سیمایه‌كی جێگای متمانه له‌نێو خه‌ڵكی ناوچه‌دا.
ته‌نیا كادرێكی سیاسی لەنێو حیزب‌دا نه‌بوو، به‌ڵكوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و نه‌ترس و له‌خۆبووردوو بوو. له شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی داڵاهۆدا قاره‌مانه‌تیی له خۆی نیشان دا.
شەهید کاکی حەسەن مەقسوودی بۆ ڕاپەڕاندنی مەئموورییەتی حیزبی و ڕاپەراندنی کاری حیزبی لە شوینێک بە ناوی سیاوانە لە ناوچەی داڵاهۆ بە پیلانێکی خائینان و خۆفرۆشان کە لووله‌ی چه‌كه‌كانیان به‌ره‌وسینگی پڕ له ئاوات و ئاره‌زووی ڕاگرتبوو شەهید کرا و خوێنی تێکەڵ بە خوێنی سێ هاوسەنگەری دیکەی بە ناوەکانی ئەردەشێر خوسرەوی، فرووغ خزری و حەسەن سەلیمی بوو.
شه‌هید کاکی حەسەن وه‌ك هه‌موو شه‌هیدانی گه‌ل مانای ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی بۆ ده‌رخستین و فێری كردین له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی شۆڕشدا له به‌خشینی گیانیش درێخی نه‌كه‌ین بۆوەی له دڵی گه‌وره‌ی گه‌ل و ده‌روونی پاكی نیشتماندا جێگامان هه‌بێ.