
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، دایە مەعسوومە پورزوور، دایکی شەهیدێکی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە مەعسوومە بە ناوی محەممەد عیسالە ناسراو بە محەممەد قوولەری پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە کە لە ڕۆژی ۱۳ی ڕەشەمەی ساڵی ۱۳٦۳ لە شەڕێکی حەماسی لەگەڵ ٥ هاوسەنگەری دیکەی لە ناوچەی شامات شەهید بووە.
شەهید عیسالە پێشمەرگەیەکی ئازا و بوێر و خۆشەویستی هاوڕێیانی بووە.
دایە مەعسوومە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.