
ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاک حەسەن دەستمۆزد کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی بۆکان و خەڵکی ئاوایی سەراو بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک حەسەن کەسایەتییەکی خۆشەویستی ناوچەکە بووە.
ناوبراو لە ساڵەکانی ٧١، ٧٢، ٧٣ و ٧٤دا لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ چەندین مانگ ڕەوانەی زیندان کراوە.
ماڵی ناوبراو شوێنی حەسانەوەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە.
کوڕێکی کاک حەسەن بە ناوی عەلی دەستمۆزد ماوەی ۱۲ساڵ لە هێزی بەیان و کۆمیتەی شارستان خزمەتی کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.