کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی هونەرمەندێکی خۆشناو لە سەقز

12:34 - 21 رەزبەر 2725

ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاک محەممەد مەلەکی، هونەرمەندی خۆشناوی خەڵكی سەقز کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی کورد لە بواری هونەرەکانی تەڕاحی و خۆشنووسی بوو کە بە درێژایی تەمەنی خزمەتێکی شایانی بە خەڵکی شاری سەقز و دەوروبەری کرد.

ککا محەممەد لەنێو خەڵکدا بە مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کوردخۆشەویست ناسرابوو کە دەرحەق بە پرسە نەتەوەییەکان خاوەن هەڵوێستی جێی سەرنج بوو.

برایەکی ناوبراو بە ناوی عەلی لە ڕیزەکانی شۆڕش بۆ ڕزگاریی خاکی کوردستان میداڵیای شەرەفی لە مل کرد و لە ساڵی  ٦٥ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکرات ئێعدام کرا و  پەیوەست بە کاروانی سوورخەڵاتان بوو.

شەهید عەلی مەلەکی ساڵی ٦٢ بووە پێشمەرگە و لە هێزی شەهیدانی هەوشار پێشمەرگایەتیی کرد و لە هەموو عەمەلیاتەکانی شاری سەقزدا بەشدار بووە.

بەڕێز کاک محەممەد هەردەم بە فەخر و شانازییەوە ناوی برا شەهیدەکەی دەهێنا.

تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز بە خاک سپێردرا..

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.