
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، خوشکە فاتمە محەممەدزادە، ژنی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەدۆستی خەڵكی گوندی گۆمان لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
فاتمە خانم خۆی بە دایكی گشت كادر و پێشمەرگەكانی حیزب دەزانی، ژنێکی دڵسۆز و حیزبدۆست، نیشتمانپەروەر، گەلدۆست، دڵسۆز و لە خۆبردوو بوو؛ ماڵەكەی ماڵی پێشمەرگەكان بوو و هەمیشە ماڵ و مووچەكەیان پێشمەرگەی لێ بوون.
ناوبراو لە هیچ خزمەتێک بە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات درێغی نەکرد و ئەوەی لەدەستی هاتبێ بۆی کردوون.
فاتمە خانم وەسیەتی كردبوو كاتێک کە ماڵاوایی لە ژیان کرد بە ئاڵای كوردستانەوە بەرەو ماڵی ئاخری بەڕێ كەن كە لەسەر وەسیەتی خۆی بە ئاڵای كوردستانەوە بەرەو مەنزڵگەی كۆتایی بەڕێ كرا و وەسیەتەكەی بەجێ گەیاندرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.