
هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم گزینگ قازی چالاکوانی مەدەنی و نووسەری دانیشتووی تارانیان دەسبەسەر کردووە بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییانییە سیاسییەکان ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەر، گزینگ قازی، چالاکوانی مەدەنی و نووسەری خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی مەهاباد لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕیژیم بۆ ماڵەکەی دەسبەسەر کراوە.
هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بەبێ هەبوونی حوکمی دادوەری هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و دوای پشکنینی ماڵەکەی، دەستییان بەسەر مۆبایل و کەرەستە ئێلێکترۆنیکییەکانیدا گرتووە.
خۆڕاگری، ڕایگەیاندووە کە قازی خاوەنی بڕوانامەی کارناسیی ئەدەبیاتی فارسییە؛ ناوبراو نووسەر، شاعێر و چالاکوان لە بواری ژنان و بنەماڵە و مافە مەدەنییەکانە و پێش گرتنی بابەتی ڕەخنەگرانەی بە نیسبەت دۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئیران، بەتایبەت هەڵاواردنی پێکهاتەیی دژی ژنان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردووتەوە.
ناوبراو شێرپەنجەی هەیە و دەرمانی تایبەتی پێویستە و دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی، نیگەرانیی زۆری بنەماڵەکەی بەدواوە بووە.
سەرەڕای تێپەربوونی ٥ ڕۆژ لە گرتنی سەڕەرۆیانەی ئەم چالاکوانە مەدەنییە، هیچ هەواڵێک لە هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوینی ڕاگرتنی ناوبراو نییە؛ ناوبراو لەم ماوەیەدا تەنیا پێوەندییەکی کورتی لەگەل بنەماڵەی هەبووە کە وتوویەتی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە گیراوە.