کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‎کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار

12:22 - 22 رەزبەر 2725

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاک عەلی ئیبراهیمی ناسراو بە عەلی سێلەكە، خەڵکی ئاوایی سێلەکە سەر بە شارستانی نەغەدە و دانیشتووی شاری پیرانشار، کۆچی دوایی کرد .

‎ناوبراو لە ساڵی ۱۳۵۷ی هەتاوی وەکوو ئەندامێکی چالاکی حیزب تێکۆشانی خۆی دەست پێ دەکات و لە هێزی بەرگریشدا هەموو فیداكارییەک بۆ خاک و نەتەوەكەی دەكات.

كاک عەلی بە هۆی ڕاپەڕاندنی ئەركە نیشتمانییەكانی كە حیزبی دێموكرات لەلایان كۆمیتە شارستانی نەغەدەوە پێی دەسپارد دوو جار بە نووسراوە و زیاتر لە چەندین جاریش بە شێوەی زارەكی دەستخۆشانە و ڕێزلێنانی پێشكەش كراوە.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.

شایانی باسە باوكی ناوبرایش بە نێوی حاجی برایم مەلالە لە كاتی دەسەڵاتداریەتی کۆماری کوردستان تا کاتی مردنی ئەندامێكی بەوەفای حیزبی دێموکرات بوو.

‎تەرمی کاک عەلی لەنێو ئاپۆڕای خەڵكدا ئەسپەردەی خاكی پیرۆزی كوردستان كرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.