کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە

12:29 - 22 رەزبەر 2725

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاک سەباح مەلەکی ناسراو بە سوا سەباح، خەڵکی ئاوایی گەلێن سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە نەخۆشخانەی کەوسەری ئەم شارە کۆچی دوایی کرد.

کاک سەباح مەلەکی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، خۆشناو و دیار لە ناوچەی ژاوەرۆ و دانیشتووی شاری سنە بوو.

سوا سەباح وەک کەسایەتییەکی دڵسۆز، نیشتمانی، کۆمەڵایەتی و خۆشناو، جێی متمانەی خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆی سنە بوو.

تەرمی کاک سەباح لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ژاوەرۆ و سنە بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.