کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وتاری بەڕێز سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کردنەوەی زانکۆی کوردی لە ئاڵمان

19:44 - 25 رەزبەر 2725

ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، بە بەشداریی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی کردنەوەی زانکۆی کوردی لە ئاڵمان بەڕێوە چوو.

بەڕێز کاک مستەفا هیجری لە وتارەکەیدا گرینگی بە خوێندن بە زمانی کوردی دا و باسی چەوساندنەوەی کوردی لەلایەن حکوومەتە دیکتاتۆرەکانەوە کرد.

بەڕێزیان وتی: بەسەر ئەو هەموو زەبروزەنگەدا زمانی کوردی هەر ماوەتەوە. لە درێژەدا وتی پێکهاتنی ئەم زانکۆیە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر زماندا دەبێ و بەشێکە لە خەباتی زانکۆیی و بە هەوڵی ئەم مامۆستایانەی ئەم زانکۆیە ئەو بۆشاییە پڕ دەبێتەوە و هیوادارم لە وڵاتانی تریش ئەم دەسپێشخەرییە پەرە بستێنێ.

کاک مستەفا هیجری لە کۆتاییدا وتی: ئەرکی سەرشانی هەموو بەشەکانی کوردستانە پشتیوانی ئەم دەسپێشخەرییە بن و پیلانی حکوومەتەکانی دژی کورد پووچەڵ بێتەوە. ئەوان ناتوانن منداڵەکانمان لە خوێندنی زمانی کوردی بێبەش بکەن.

کۆنفڕانسی کردنەوەی زانکۆی کوردی لە ئاڵمان ئەمڕۆ بە بەشداریی کۆمەڵێک ئاکەدیمیسیەنی ئاڵمانی و کورد هەروەها بەشداریی چەند حیزبی کوردستانی لە چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.